سوپەر چاڵنج لە ویتاورسدا

دەستپێکی خولی تازەی چاڵنجی ترەیدی 500 هەزار دۆلاری

ئەگەر مامەڵەگەرێکی پڕۆفیشناڵی فۆرێکسی، ئێمە لە ویتاورسدا سەرمایەی 500 هەزار دۆلاریت بۆ تەرخان دەکەین. ئەم سەرمایە بە تەواوەتی بە خۆڕایی پێشکەشی ترەیدەرە پڕۆفیشناڵەکان دەکرێت.

ناساندنی سوپەر چاڵنجی ویتاورس - تا سنووری 500000 دۆلار سەرمایەی سەرەتایی ڕاستەقینە

سوپەر چاڵنجی ویتاورس چاڵنجێکی مامەڵەگەرییە تایبەت بە مامەڵەگەرانی برۆکری ویتاورس. ئەم چاڵنجە دوو قۆناغی هەیە. بەشداربووان پاش ئەوەی بە سەرکەوتوویی و لە ماوەی سنوورداری 60 ڕۆژدا ئەم دوو قۆناغەیان تێپەڕ کرد، دەبنە کەسێکی شیاو بۆ وەرگرتنی هەژماری فاند. ئەم هەژمارە بە ڕەچاوکردنی هەلومەرجێکی تایبەتەوە پێشکەشی مامەڵەگەران دەکرێت و مامەڵەگەران دەتوانن بە شێوەی مانگانە، قازانجی ترەیدی خۆیان لەم هەژمارەوە وەدەربکێشنەوە و سەحبی بکەن.
ئەم چاڵنجە بە تەواوەتی بێبەرامبەرە. تۆ بە پێی پلانەکانی خۆتەوە ترەید دەکەیت و ئەگەر بە ڕادەی پێویست لێزان و لێهاتوو بیت، لە دوو قۆناغدا دەتوانیت تا سنووری 200 هەزار دۆلار سەرمایەی سەرەتایی وەربگریت و پاشان و به سوودوەرگرتن لە پلانی زیادکردنەوە، ئەم سەرمایەیە بۆ 500 هەزار دۆلاریش زیاد بکەیت.

بۆ بەشداریکردن لە سوپەر چاڵنج دەبێت لانیکەم چەنێک پارەت لە هەژمارەکەتدا هەبێت؟

بۆ بەشداریکردن لە سوپەر چاڵنج ، لانیکەم دەبێت 100 دۆلارت لە هەژمارەکەتدا هەبێت. تێبینی: ئەم بڕە پارەیەی کە داخڵی ئەژمارەکەتی دەکەیت، خەرج و تێچووی بەشداربوون لەم چاڵنجەدا نییە، بەڵکو سەرمایەی پێویست بۆ تەواو کردنی چاڵنجە دووقۆناغییەکەیە. قازانج و زەرەری سەرمایەکەت لەسەداسەد هی خۆتە و دەتوانیت پاش تەواوبوونی پڕۆسە دووقۆناغییەکەی چاڵنجەکە و وەرگرتنی پسوڵەی پارە و سامانی دابینکراو، سەرمایەی سەرەتاییەکەت ودەربکێشیتەوە (سەحبی بکەیت).

سوپەر چاڵنج لە دوو قۆناغدا بەڕێوەدەچێت:

هەنگاوی یەکەم:

لەم هەنگاوەدا کە دەبێت لانیکەم 7 ڕۆژی پێبچێت، مامەڵەگەر دەبێت باڵانسی خۆی تا ئاستی 100٪ زیاد بکات. بۆ نموونە ئەگەر باڵانسی هەژمارەکەت 100 دۆلار بێت، لەم قۆناغەدا دەبێت لە ماوەی لانیکەم 7 ڕۆژدا باڵانسەکەت ببێتە 200 دۆلار. بەم شێوە دەیسەلمێنیت کە ترەیدەرێکی لێزان و لێهاتووی! بە ئەو شێوازەی خۆت دەتەوێ مامەڵە بکە، پێویست ناکات هیچ یاسایەکی تایبەت ڕەچاو بکەیت.

هەنگاوی دووهەم:

ئەگەر بە سەرکەوتوویی لە هەنگاوی یەکەم دەرباز بیت دەچێتە ناو هەنگاوی 7 ڕۆژەی دووهەمەوە. هەر وەک هەنگاوی یەکەم، لەم هەنگاوەشدا پێویست ناکات هیچ یاسایەکی تایبەت ڕەچاو بکەیت و تەنها ئەوەیە کە دەبێت لە ماوەی تەنها 7 ڕۆژدا، باڵانسی کۆتایی هەنگاوی پێشووەکەت بەڕادەی لەسەداسەد زیاد بکەیت.
ئەگەر ئەم دوو هەنگاوە بە سەرکەوتوویی تەواو بکەیت، ئەوا دەیسەلمێنیت کە تێگەیشتنێکی قووڵت هەیە بە نیسبەت بازاڕە داراییەکان و شایستەی ئەوەیت کە سەرمایەت پێبدرێت بۆ بەردەوامبوون لە قۆناغەکانی داهاتووتدا.

ماوەی ڕێگەپێدراو بۆ تەواوکردنی قۆناغەکانی سوپەر چاڵنج:

ماوەی ڕێگەپێدراو بۆ تەواوکردنی قۆناغەکان بریتییە لە 60 ڕۆژی ساڵنامەیی واتە 2 مانگ. ئاگادار بە کە دەبێت بۆ هەر قۆناغ، لانیکەم 7 ڕۆژت تەرخان کردبێت. ئەم ماوەیە لە بەرواری وەرگرتنی ئەو ئیمەیڵەی کە تۆماربوونی ناوەکەت پشتڕاست دەکاتەوە دەستپێدەکات. کەواتە لەوانەیە پێویستیت بە پلانێکی چڕ و بیرلەسەرکراو بێت!

خشتەی وەرگرتنی فاند و قازانجی دابەشکراو لە سوپەر چاڵنجدا:

تۆ وەک ترەیدەرێکی زانا و لێهاتوو، شایستەی ئەوەیت کە بە سەرمایەیەکی زۆرەوە مامەڵە بکەیت. لەم خشتەی خوارەوە پارەی داخڵکراوی سەرەتایی، بڕی فاند و هەروەها بڕی قازانجی دابەشکراو پێشکەش کراوە:
پارەی داخڵکراوی سەرەتایی
۱۰۰ دۆلار
۲۰۰ دۆلار
۵۰۰ دۆلار
۲،۰۰۰ دۆلار
۵،۰۰۰ دۆلار
بڕی فاند
۱۰،۰۰۰ دۆلار
۲۰،۰۰۰ دۆلار
۵۰،۰۰۰ دۆلار
۱۰۰،۰۰۰ دۆلار
۲۰۰،۰۰۰ دۆلار
دابەشکردنی قازانج
٪۷۰ بۆ مامەڵەگەر
هەروا کە ئەشکرایە، ئەگەر بە سەرکەوتوویی و بە پێی یاساکان قۆناغەکان تێپەڕێنیت، ئەوا دەتوانیت بە تەرخانکردنی لانیکەم 100 دۆلار، 1000 دۆلار فاند وەربگریت. ئەم سەرمایە سەرەتاییە بۆ ترەید پێتدەدرێت و دەتوانیت 70٪ لە ئەو قازانجانەی مسۆگەرت کردوون، بە شێوەی مانگانە لە هەژمارەکەت وەدەربکێشی.
ئەمە پاداشتی زانست و پسپۆڕبوونی تۆیە!
قۆناغەکانی تۆمارکردنی ناو لە سوپەر چاڵنجدا:
بۆ بەشداریکردن لە سوپەر چاڵنج، دەبێت ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بکەیت:
1. لە داشبۆردەکەی ویتاورسدا بچۆ به بەشی prop pulse و هەژمارێکی نوێ دروست بکە. ئاگادار بە که زانیارییەکانی تایبەت بە هاتنەوەژوورەوەت لە ویتاورسدا بە شێوەی ئۆتۆماتیکی ناگوازرێتەوە بۆ پۆڕتاڵی پڕاپ و دەبێت بە جیا بۆ چاڵنجی پڕاپی سوپەر چاڵنج ناوی خۆت تۆمار بکەیت.
2. پاش ئەوەی ناوەکەت تۆمار کرد لە داشبۆردی پڕاپدا، بۆ پشتڕاستکردن و تەواوکردنی پڕۆسەی ناوتۆمارکردنەوەکەت، تکایە زانیارییەکانی هەژمارەکەت (کە بریتییە لە ژمارەی متاترەیدر و بڕی سەرمایەی سەرەتایی) بنێرە بۆ بەشی پشتەوانی ئانلاینی تێلێگرام تا هاوکارەکانمان لە بەشی تەکنیکیدا لە ماوەی 24 کاتژمێردا پڕۆسەی ناوتۆمارکردنەوەکەت بۆ تەواو بکەن. پاش تەواوبوونی ئەم قۆناغە دەتوانی مامەڵەکانت دەستپێبکەیت.
3. پاش تەواوبوونی قۆناغی یەکەم، تکایە بەشی پشتەوانی ئاگادار بکەرەوە تا قۆناغی دووهەمت بۆ چالاک بکەن.
خاڵێکی زۆر گرنگ ئەوەیە کە لە ماوەی چاڵنجەکەدا، نابێت ئەو پارەی داخڵی هەژمارەکەت کراوە وەدەربکێشیت یان خود لە مامەڵەیەکی تردا بەکاریبێنیت.
وردەکارییەکانی تایبەت بە وەرگرتنی هەژماری فاند:
پاش ئەوەی بە سەرکەوتوویی دوو قۆناغەکەی سوپەر چاڵنجت تەواو کرد، لە ڕێگای ئیمەیلەوە پەیامێک بۆ بەشی پشتەوانی بنێرە تا لێکدانەوە بۆ هەژمارەکەت بکەن و لە ئەگەری سەرکەوتووبوونی لێکدانەوەکە، سەرمایەی پێویستت بۆ دابین بکەن.
ئەو زانیاریانەی بۆ لێکدانەوەی هەژمارەکەت پێویستە بریتییە لە:
باڵانسی سەرەتایی لە بەرواری دەستپێکردنی چاڵنجەکە
بەرواری دەستپێکردن و تەواوبوونی قۆناغی یەکەم (پێوەری لێکدانەوەی هەژمارەکەت بەرواری ڕۆژە و بە پێی کاتژمێر لێکدانەوەمان بۆ ناکرێت).
بەرواری دەستپێکردن و تەواوبوونی قۆناغی دووهەم (پێوەری لێکدانەوەی هەژمارەکەت بەرواری ڕۆژە و بە پێی کاتژمێر لێکدانەوەمان بۆ ناکرێت).
ژمارەی هەژماری متاترەیدەر
ناونیشانی ئیمەیلی بەکارهێنەر لە ویتاورسدا
دوای پشتڕاستکردنەوە، هەژمارەکەت بە شێوازی ئۆتۆماتیکی پارەی تێدەکرێت و لێڤرەیجی هەژماری فاندەکەت لە سەر 1:5 ڕێکدەخرێت.
ئاگادار بە کە مامەڵەی دراوی دیجیتاڵ لە هەژماری فانددا ڕێگەپێدراو نییە.
زۆرینەی دابەزینی ڕۆژانە: 5٪ لە ئیکویتی
زۆرینەی دابەزینی گشتی: 10% لە ئیکویتیی چرکەساتی

وردەکارییەکانی تایبەت بە پلانی زیادکردنەوەی سوپەر چاڵنج:

زیادکردنەوەی وردەوردەی هەژماری هەر ترەیدەرێک لە ماوەیەکی 3 مانگەدا ئەنجام دەدرێت. بۆ ئەوەی ئەم پلانی زیادکردنەوەت بۆ مسۆگەر بێت، دەبێت لانیکەم بۆ ماوەی 3 مانگی یەک لە دوای یەکدا 6٪ قازانجی خاڵس وەدەستبخەیت.
تکایە ئاگادار بە کە لە درێژەی خولی زیادکردنەوەی وردەوردەدا، هەژماری ترەیدەر دەبێت لە پارەی داخڵکراوی سەرەتاییدا زۆرتر بێت (تەنها قازانج حیساب دەکرێت). لەم حاڵەتەدا ترەیدەرەکە دەبێتە شایستەی پلانی زیاکردنەوەی 25٪ـی و ئەم دیارییەی پێدەبەخشرێت.
ئەگەر مەرجەکانی پێویستت تێدا بەدیدەکرێت، دەتوانیت لە ڕێگای ئیمەیڵەوە نامەیەک بۆ بەشی پشتەوانی بنێریت. پاش وەرگرتنی نامەکەت، بەشی پشتەوانی لێکدانەوە بۆ هەژمارەکەت دەکات بۆ ئەوەی بزانێت ئایا خاوەنی مەرجە پێویستەکان هەیت یان نا.

پوختەی سوپەر چاڵنجی ویتاورس:

تەرخانکردنی 70٪ـی قازانج بۆ مامەڵەگەر
تا ئەو کاتەی کە پێوەرەکانت تێدا بەدیبکرێت، ئەو سەرمایەی کە پێتدەدرێت بەردەوام زیاد دەکرێت.
ئەم سەرمایەیە تا سنووری 500 هەزار دۆلار دەکرێت زیاد بکرێت.

ڕوونکردنەوەیەکی ساکار و ڕوون دەربارەی زۆرینەی ئاستی دابەزینی سەرمایە (Maximum Drawdown)

زۆرینەی ئاستی دابەزینی سەرمایە واتە زۆرترین ئاستی دابەزینی باڵانسی هەژمارەکەت لە ماوەیەکی دیاریکراودا. ئەم دابەزینە لە زۆرترین باڵانس (پیک) تا کەمترین باڵانس (عەرز) ژمارە دەکرێت و هێمای زۆرترین بڕی زەرەرە کە هەژمارێک بە خۆی بینیویەتی لە ئەو ماوەیەدا. ئەم هێمایە وەک پێوەرێکی گرنگ بۆ لێکدانەوەی ڕیسک و جێگیربوونی ستراتیژییەتییەکی مامەڵەکەردن سوودیلێوەردەگیرێت.

قۆناغەکانی حیسابکردنی زۆرینەی دابەزینی سەرمایە:

دۆزینەوەی بەرزترین خاڵی باڵانس (پیک):

ئەو خاڵانەی کە تێیدا باڵانسی هەژمارەکە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆیدا (بە نیسبەت خاڵەکانی پێش و پاشی خۆیەوە).

دۆزینەوەی خوارترین خاڵی بالانس (عەرز) لە دوای پیک:

ئەو خاڵەی لە دوای پیکەوەیە و تێیدا باڵانسی هەژمارەکە دەگاتە کەمترین ئاستی خۆیدا.

حیسابکردنی دابەزینی سەرمایە:

ئاستی دابەزینی سەرمایە بە پێی ڕێژەی سەدیی (percentage) دابەزین یان جیاوازیی نێوان پیک و عەرزەوە حیساب دەکرێت.

لێکدانەوەی ڕیکۆردی هەژمارەکە:

ئەم حیسابکردنەوەیە بۆ هەموو خاڵەکانی پیک و عەرز لە ڕیکۆردی حیسابەکەدا ئەنجام دەدرێت و بە شێوازی کۆبەندی و وەک دراودانی گشتیی ماوەی مامەڵایەتییەکە حیساب دەکرێت.
تکایە ئاگادار بە کە تەنها لە حاڵەتێک ویتاورس سەرمایەی پێویستت پێدەدات کە بتوانی چاڵنجەکە بە سەرکەوتوویی و لە چوارچێوەی یاساکاندا تەواو بکەیت.

یاساکانی چاڵنجەکە و پرسیارە باوەکان