platform logo

سی-ترەیدەر

سی-ترەیدەر پلاتفۆرمێکی مامەڵەیی فرەداراییە کە دەرفەتی مامەڵەکردن بە دراوەکان و پشکەکان و مامەڵەی فیوچرزی خستووتە بەردەست بەکارهێنەرانییەوە. ئەم پلاتفۆرمە پشتیوانی لە ئەندیکاتۆرەکانی ئۆردێری ناو "سی-ترەیدەر" دەکات و بەشێکە لە کۆمەڵگایەکی گەورە و پەرۆش و بەشەوق کە لە هەزاران دێڤێلۆپر پێکهاتووە.
سی-ترەیدەر چییە؟
ئەم پلاتفۆرمە تەواوی ئامرازەکانی پێویست بۆ لێکدانەوەی تکنیکاڵی بازاڕ، هەر لە ئەندیکاتۆرەکانی ڕەوت و شیکردنی سەروخوارکردنەوەکانەوە بیگرە تا ئۆسیلاتۆرەکان و هێڵکاری (کە بە شیوەی ڕاستەوخۆ و لە چارتەکانەوە لەبەردەستدایە) و زیادتر لە 70 مۆنیتۆری دیفاڵتی خستووەتە بەردەستی بەکارهێنەرانەوە.

چارتەکان لە یەکتر جودا دەکرێن و وەک بەرنامەیەکی دێسکتۆپی مامەڵەگەریی کار دەکەن کە دەتوانیت لە چەندین مۆنیتۆر و شاشەدا بەکاریانبهێنیت. هەر پەنجەرەیەک هەموو ئامرازێکی تێدایە و بژاری گۆڕینی قەبارەی پەنجەرەکان و گەورەکردنی تەواوی پەنجەرەکەش لەبەردەستدایە. لە ناو بەرنامەکەدا دەتوانیت چارتەکان ببیینیت و دیزاینەکان بە پێی شێوازەکانی مامەڵەگەرییەوە بگۆڕیت.
چارتەکانی ChartShots™: ئەم چارتانە شێوازێکی باشه بۆ شەیرکردنی بیرۆکەکان، نموونە مامەڵەییەکان و ستراتژییەکانی شیکاری تەکنیکی لەگەڵ مامەڵەگەرەکانی تردا.
بەم ئامرازە دەتوانیت تەنها بە یەک کلیک، وێنەکە بکەیتەوە لە ناونیشانێکی ئینتەرنێتی تاقانەدا و به بژارگەلی شەیرکردنی جیاوازەوە. ئەم ئامرازە بۆ برۆکرەکان لەبەردەستدایە و دەکرێت ببێتە برەندیش دەتوانیت چارتەکە بە شێوازی ڕاستەوخۆ بخەیتە سەر ماڵپەر یان بلۆگەکەتەوە یان خود بیخەیتە سەر لاپەڕەی فەیسبووک، توییتر یان میدیا کۆمەڵایەتییەکانی ترەوە.

کوالیتی و خێرایی

مامەڵەگەڕەکان خزمەتگووزارییەکانت بە پێی کوالیتی و خێرایی لە جێبەجێکردندا شیدەکەنەوە. بە ئەو ئامرازانەی سی-ترەیدەر دەیخاتە بەردەستەوە، دەتوانیت ئۆردێڕەکانت بە زووترین کات (تەنها چەند میلی چرکە) پڕ بکەیتەوە. جگە لەمەش، سی-ترەیدەر دەتوانێت بە شێوەی هاوکات چەندین ئۆردێر و داواکاری بەڕێوەببات و دەتوانیت بە بێ نۆرە ئۆردێرە هاوکاتەن پڕ بکەیتەوە. بازاڕی سی-ترەیدەر مەودای نرخە جێبەجێکارییەکان ک(ە بە شێوازی ڕاستەوخۆ لە پێشکەشکەرانی نەختینەوە وەدەستدەکەوێت) بە تەواوەتی نمایش دەدات.
بۆ ئەوەی هەڵەيەک لە نرخدا ڕوونەدات، ئۆردێرەکانی ناو نۆرە و سنووری زیان (Stop Loss) دەتوانن لە لایان ئاراستەی پێچەوانە، دووهەمین نرخی یەک لە دوای یەک و تەنانەت دووهەمین نرخی پێچەوانەی یەک لە دوای یەکەوە بکرێنە ئامانج.