چاڵنجی کلاسیکی (پڕاپی بێبەرامبەر) ویتاورس
بە سەرمایە ئێمەوە مامەڵە بکەن
ویتاورس برۆکر بە شانازییەوە پڕقازانجترین چاڵنجی مامەڵەکردنی ئۆنلاین پێشکەش دەکات.
ناساندنی پڕاپی کلاسیکی برۆکری ویتاورس
پڕاپی کلاسیک، چاڵنجێکی مامەڵەکردنە تایبەت بە بەکارهێنەرانی برۆکری ویتاورس.
ئەم چاڵنجە بۆ دابینکردنی سەرمایەی سەرەتایی بۆ مامەڵەگەرانی ناو بازاڕی فۆرێکس ئامادەکراوە. ئەگەر مامەڵەگەرێکی توانا و بە ئەزموونیت، دەتوانی بە بێ پێویستی بە کڕینی پڕاپ، بەشداری لە چاڵنجی کلاسیکی ویتاورس بکەیت و لە هەژمارە مامەڵەگەرییەکەتدا مامەڵە بکەیت و تواناکانی خۆت بسەلمێنیت، و تا سنووری ٥٠٠,٠٠٠ دۆلار سەرمایەی ڕاستەقینەمان وەرگریت.
کەمترین باڵانس بۆ بەشداریکردن لە چاڵنجی کلاسیک
کەمترین باڵانس بۆ بەشداریکردن لە چاڵنجی کلاسیک ١٠٠ دۆلاریە. تێبینی: ئەم بڕە پارەیەی کە داخڵی ئەژمارەکەت دەکەیت، خەرج و تێچووی بەشداربوون لەم چاڵنجەدا نییە، بەڵکو سەرمایەی پێویست بۆ تەواوکردنی چاڵنجە دووقۆناغییەکەیە. قازانج و زەرەری سەرمایەکەت %١٠٠ هی خۆتە و دەتوانیت پاش تەواوبوونی چاڵنج و وەرگرتنی پسوڵەی پارە و سامانی دابینکراو، سەرمایەی سەرەتایی و قازانجەکەت ودەربکێشیتەوە.
هەنگاوە دووقۆناغییەکانی چاڵنجی کلاسیک
قۆناغی یەکەم
لە قۆناغی یەکەمدا، دەتوانی بە داخڵکردنی لانیکەم ١٠٠ دۆلار بۆ ناو ئەژماری بەکارهێنەریت لە ویتاورس برۆکردا، دەست بە مامەڵەکردن بکەیت.
خشتەی مەرجەکانی قۆناغی یەکەمی چاڵنجی کلاسیکی ویتاورس
کەمترین ڕۆژانی مامەڵەکردن
ئامانجی قازانجی
زۆرینەی دابەزینی ڕۆژانە
زۆرینەی دابەزینی گشتی
٧ ڕۆژە کاری
٪١٠
٪٦ لەسەر اکویتی
٪٨ لەسەر اکویتیی چرکەساتی
قۆناغی دووهەم
پێش ئەوەی سەرمایە تەرخان بکرێت، دەبێت تواناکانی مامەڵەکردنت بە شێوەی کرداری پیشان بدەیت. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە بتوانیت بە باشی ڕیسک و سەرمایە بەڕێوەبەریت. لەم قۆناغەدا، برآیەندە مامەڵەکانت لێکدراوە دەکرێت و ئەگەر مەرجەکان بە دیبکریت، پێشنیاری کارکردن وەک مامەڵەگەرێکی فەرمیت لە لایان ویتاورسەوە پێدەبەخشێت.
خشتەی مەرجەکانی قۆناغی دووهەمی چاڵنجی کلاسیکی ویتاورس
کەمترین ڕۆژانی مامەڵەکردن
ئامانجی قازانجی
زۆرینەی دابەزینی ڕۆژانە
زۆرینەی دابەزینی گشتی
٧ ڕۆژە کاری
٪١٣
٪٦ لەسەر اکویتی
٪٨ لەسەر اکویتیی چرکەساتی
مەرجەکانی قەبارەی گشتیی مامەڵەکان
ئاست
١
٢
٣
٤
قازانجی پێویست بۆ قۆناغی ١
٪۱۰ ≤
٪۱۰ ≤
٪۱۰ ≤
٪۱۰ ≤
قازانجی پێویست بۆ قۆناغی ٢
٪۱۳ ≤
٪۱۳ ≤
٪۱۳ ≤
٪۱۳ ≤
ڕۆژانی مامەڵەکردن
۷ ≤ ۲۰
۷ ≤ ۲۰
۷ ≤ ۲۰
۷ ≤ ۲۰
زۆرینەی دابەزینی ڕۆژانە
٪۶ > لەسەر اکویتی
٪۶ > لەسەر اکویتی
٪۶ > لەسەر اکویتی
٪۶ > لەسەر اکویتی
زۆرینەی دابەزینی گشتی
٪۸ > لەسەر اکویتیی چرکەساتی
٪۸ > لەسەر اکویتیی چرکەساتی
٪۸ > لەسەر اکویتیی چرکەساتی
٪۸ > لەسەر اکویتیی چرکەساتی
بڕی سەرمایەی سەرەتایی لە لایان مامەڵەگەر
١٠٠ دۆلار
٢٠٠ دۆلار
٤٠٠ دۆلار
٩٠٠ دۆلار
بڕی ئەو پارەی کە دەدرێت
٥,٠٠٠ دۆلار
١٠,٠٠٠ دۆلار
٢٥,٠٠٠ دۆلار
٥٠,٠٠٠ دۆلار
تێبینی: مامەڵەگەر لە هەر قۆناغی چاڵنجەکەدا نابێت زیاتر لە ٢٠٪ـی ئامانجی سامانی خۆی لە یەک مامەڵەدا بەدەست بهێنێت. (ئەم یاسایە مامەڵە هاوکاتەکانی ژێر پەنج خولەکیش لەخۆدەگرێت.)
قۆناغەکانی بەشداریکردن لە چاڵنجی کلاسیک:
١. لە داشبۆردی ویتاورسدا بچۆ بە بەشی prop pulse و هەژمارێکی نوێ دروست بکە. ئاگادار بە کە زانیارییەکانی تایبەت بە هاتنەوەژوورەوەت لە ویتاورسدا لێرەدا بەکار نایەت و دەبێت بەجیا بۆ چاڵنجی پڕاپ ناوی خۆت تۆمار بکەیت.
٢. پاش ئەوەی ناوەکەت تۆمار کرد لە داشبۆردی پڕاپدا، بۆ پشتڕاستکردن و تەواوکردنی پڕۆسەی ناوتۆمارکردنەوەکەت، تکایە زانیارییەکانی هەژمارەکەت (کە بریتییە لە ژمارەی متاترەیدر و بڕی سەرمایەی سەرەتایی) بنێرە بۆ بەشی پشتەوانی ئانلاینی تێلێگرام تا هاوکارەکانمان لە بەشی تەکنیکیدا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا پڕۆسەی ناوتۆمارکردنەوەکەت بۆ تەواو بکەن. پاش تەواوبوونی ئەم قۆناغە، دەتوانی مامەڵەکانت دەستپێ بکەیت.
٣. پاش تەواوبوونی قۆناغی یەکەم، تکایە بەشی پشتەوانی ئاگادار بکەرەوە تا قۆناغی دووهەمت بۆ چالاک بکەن.
ئەگەر بتوانی چاڵنجەکە لە چوارچێوەی یاساکاندا تەواو بکەی، ویتاورس برۆکر سەرمایەی سەرەتایی ڕاستەقینەت پێدەدات.
ئاگادار بە کە بەشداریکردن لە ئەم چاڵنجەدا بەخۆڕاییە و بۆ ئەوەی بێیتە ناو ئەم چاڵنجەوە هیچ پارەیەکت لێناسێندرێت و تەنها دەبێت تواناکانی خۆت لە هەژمارەکەتدا بسەلمێنیت.
وەرگرتنی هەژماری فاند:
پاش ئەوەی بە سەرکەوتوویی دوو قۆناغی چاڵنجی ترەیدەکەت تەواو کرد، لە ڕێگای ئیمەیڵەوە پەیامێک بۆ بەشی پشتەوانی بنێرە تا لێکدانەوە بۆ هەژمارەکەت بکەن و سەرمایەی پێویستت بۆ دابین بکەن.
زانیارییە پێویستەکان بۆ لێکدانەوەی هەژمارەکەت:
○ باڵانسی سەرەتایی لە بەرواری دەستپێکردنی چاڵنج
○ بەرواری دەستپێکردن و تەواوبوونی قۆناغی یەکەم (پێوەری لێکدانەوەی هەژمارەکەت بەرواری ڕۆژە و بە پێی کاتژمێر لێکدانەوەمان بۆ ناکرێت).
○ بەرواری دەستپێکردن و تەواوبوونی قۆناغی دووهەم (پێوەری لێکدانەوەی هەژمارەکەت بەرواری ڕۆژە و بە پێی کاتژمێر لێکدانەوەمان بۆ ناکرێت).
○ ژمارەی هەژماری متاترەیدەر
○ ناونیشانی ئیمەیڵی بەکارهێنەر لە ویتاورسدا
● دوای ئەوەی بە سەرکەوتوویی چاڵنجەکەت تەواو کرد و فاندەکەت وەرگرت، لێڤرەیجی هەژمارەکەت لە سەر ١:٥٠ ڕێک دەخرێت.
● ئاگادار بە کە مامەڵەی دراوی دیجیتاڵ لە هەژماری فانددا ڕێگەپێدراو نییە.
● زۆرینەی دابەزینی ڕۆژانە: ٥٪ لەسەر اکویتی
● زۆرینەی دابەزینی گشتی: ١٠٪ لەسەر اکویتیی چرکەساتی
پلانی زیادکردنەوەیی لە هەژماری فانددا:
ئەگەر مەمەڵەگەر بۆ ٣ مانگی یەک کە دوای یەک لە هەر مانگدا سەرووی ٦٪ قازانجی هەبێت، دەتوانێت داوای زیادکردنی هەژمار بکات لە ڕێگای ناردنی ئیمەیڵێک بۆ بەشی پشتەوانییەوە.
زانیاری و یاساکانی تایبەت بە هەژماری فاند:
تۆ ئازادی لە دیاریکردنی قەبارەی مامەڵەکانتدا، بەڵام ئەگەر زەرەری مامەڵەکانت بگاتە سەرووی ٥٪ـەوە لە یەک ڕۆژدا یان ١٠٪ لە حاڵەتی گشتیدا، مامەڵەکانت بە شێوازی ئۆتۆماتیکی دەبەسترێن و لەم حاڵەتەدا هەژمارەکەت لێدەسێنرێتەوە.
١. ئەگەر بۆ ماوەی ٣ مانگی یەک لە دوای یەک قازانجەکەت لە هەر مانگدا لانیکەم ٦٪ بێت، داوای زیادکردنەوەی سەرمایە بکە و هەژمارەکەت بە ڕادەی ٢٥٪ زیاد دەکرێت. زیادبوونی سەرمایە دەتوانێت تا پێنج سەد هەزار دۆلاریش بگات.
٢. ئەگەر کۆی گشتی قازانجی سێ مانگەکەت کەمتر لە ١٤٪ بێت، هەژمارەکەت لێدەسێنرێتەوە.
٣. جێگای ئاماژەیە کە دابەشکردنی قازانج بەم شێوەیە کە ٧٠٪ـی دەدرێتە تۆ و ٣٠٪ـیشی دەدرێتە ویتاورس برۆکر.
٤. هەروەها بۆ وەدەرکێشانی قازانجی هەژماری فاند، دەبێت داواکارییەکەت بە شێوازی نووسراوەیی و لە نێوان ڕۆژانی ٢٥ تا ٣٠ـی هەر مانگی زایینی بنێری بۆ ئیمەیڵی بەشی پشتەوانی واتە support@vittaverse.com ئەم قازانجە لە یەکەم تا پێنجەمی مانگەوە دەخرێتە جزدانی ویتاورسەکەتەوە.
خاڵە گرنگەکان:
١. بۆ کەمبوون و دابەزینی هەژماری فاند سنوورێکی دانراوە کە بریتییە لە ٥٪ـی ڕۆژانە و ١٠٪ـی گشتی؛ کە بە شێوازی چرکەساتی و لە سەر بنەمای بەهای خاڵسی سامان (Equity) ژمێریاری دەکرێت.
٢. تا ئەو کاتەی کە بە پێی یاساکانی هەژماری فاند پێشڤەچوون بکەیت، دەتوانیت تا سنووری ٥٠٠,٠٠٠ دۆلار، داواکاری زیادکردنی سەرمایەمان بۆ بنێریت.
٣. یاساکانی هەژماری فاند نەگۆڕە و بە گوێرەی کات ناگۆڕدرێت.
٤. مامەڵەکردن بە دراوی دیجیتاڵ لە هەژماری فانددا ڕێگەپێدراو نییە.
٥. مامەڵەی کۆپی ترەیدینگ ڕێگەپێدراو نییە.
٦. مامەڵەکردن بە ڕۆبۆت ڕێگەپێدراو نییە، مەگەر ئەوەی کە مامەڵەگەرەکە بۆ خۆی کۆدنووسی بۆ کردبێت.
٧. پاش تۆمارکردنی ناو بۆ چاڵنجەکە، بۆ ماوەی ٣ ڕۆژی ساڵنامەیی کاتت هەیە بۆ ئەوەی باڵانسی هەژمارەکەت تەواو بکەیت و زانیارییەکانی تایبەت بە هەژمارەکەت بنێری بۆ ئەوەی بۆ کۆتاجار لە لایان بەشی پشتەوانییەوە پشتڕاست بکرێت. ئەگەر ئەم قۆناغانە لە ماوەی ڕێگەپێدراودا تەواو نەکرێن، دەبێت سەر لە نوێ ناوت تۆمار بکەیت بۆ بەشداریکردن لە چاڵنجەکەدا.
ڕوونکردنەوەیەکی ساکار و ڕوون دەربارەی زۆرینەی ئاستی دابەزینی سەرمایە (Maximum Drawdown)
زۆرینەی ئاستی دابەزینی سەرمایە واتە زۆرترین ئاستی دابەزینی باڵانسی هەژمارەکەت لە ماوەیەکی دیاریکراودا. ئەم دابەزینە لە زۆرترین باڵانس (پیک) تا کەمترین باڵانس (عەرز) ژمارە دەکرێت و هێمای زۆرترین بڕی زەرەرە کە هەژمارێک بە خۆی بینیویەتی لە ئەو ماوەیەدا. ئەم هێمایە وەک پێوەرێکی گرنگ بۆ لێکدانەوەی ڕیسک و جێگیربوونی ستراتیژییەتییەکی مامەڵەکەردن سوودیلێوەردەگیرێت.
قۆناغەکانی حیسابکردنی زۆرینەی دابەزینی سەرمایە:
● دۆزینەوەی بەرزترین خاڵی باڵانس (پیک):
ئەو خاڵانەی کە تێیدا باڵانسی هەژمارەکە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆیدا (بە نیسبەت خاڵەکانی پێش و پاشی خۆیەوە).
● دۆزینەوەی خوارترین خاڵی بالانس (عەرز) لە دوای پیک:
ئەو خاڵەی لە دوای پیکەوەیە و تێیدا باڵانسی هەژمارەکە دەگاتە کەمترین ئاستی خۆیدا.
● حیسابکردنی دابەزینی سەرمایە:
ئاستی دابەزینی سەرمایە بە پێی ڕێژەی سەدیی (percentage) دابەزین یان جیاوازیی نێوان پیک و عەرزەوە حیساب دەکرێت.
● لێکدانەوەی ڕیکۆردی هەژمارەکە:
ئەم حیسابکردنەوەیە بۆ هەموو خاڵەکانی پیک و عەرز لە ڕیکۆردی حیسابەکەدا ئەنجام دەدرێت و بە شێوازی کۆبەندی و وەک دراودانی گشتیی ماوەی مامەڵایەتییەکە حیساب دەکرێت.